به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا کە لە تویتەری وەزارەتەکە بڵاوکراوەتەوە هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی هێزەکانیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ لە ناوچەی حەفتانینی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە: "هەڵمەتی گەڕان و پشکنین لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی پڵنگ لە حەفتانینی باکووری عێراق، کە رۆژی 16ی حوزەیرانی 2020 دەستیپێکردبوو ، کۆتایی هات."
هەروەها رۆژی 16ی هەمان مانگیش ئۆپەراسیۆنێکی زەوینیی بە ناوی "چنگی پڵنگ" راگەیاند و هێزەکانی بە مەودای 45 کیلۆمەتر هێنایە نێو سنووری هەرێمی کوردستان.
راگرتنی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ رۆژێک دوای سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هات بۆ ئەنقەرە. کە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان. سەرۆک کۆماری تورکیا و مەولود چاوش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.